– دەربارەی كارگەی پلاستیكی بامۆك –

بامۆک بۆ دروستکردنی بۆری پلاستیکی و پێداویستیەکانی کارەکانی خۆی لە ساڵی 2005ەوە دەست پێ کردوە وەکو یەکەم بەرهەمهێنەری بۆری پلاستیکی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لەدوای وەرگرتنی مۆڵەتی یاسایی ژمارە 117 لە بەرواری 6/7/2008 لە دەستەی وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان.

بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی ستافێکی لێهاتوو و دڵسۆز و نوێترین ئامێرەکانی جیهان و هەروەها بەکارهێنانی باشترین جۆری مەوادی سەرەتایی توانیومانە پەرە بدەین بە بەرهەمەکانمان لە هەموو جۆرەکانی : U.PVC,HDPE,LDPE,PPRC,FITTINGS

بە یارمەتی خوای گەورە و کۆشش و ماندوبوونی زۆر و هەروەها پشتیوانی کڕیارە بەڕێزەکانمان بەرهەمەکانمان لە ئاستی کوالیتی زۆر باشدان بە پێوەری ڕێسا و ڕێنمایی ستانداردە نێودەوڵەتیەکان.

ئەمانە وای کرد کە کارگەکەمان بتوانێت نوێترین بڕوانامەی نێودەوڵەتی ISO9001:2015 بەدەست بهێنێت و جێبەجێکاری بەردەوامی ڕێنماییەکانی بێت.

کارگەکە لەسەر پارچە زەویەک بە ڕووبەری 14.3دۆنم دروست کراوە و کەوتوەتە سەر ڕێگای سلێمانی – عەربەت نزیک گوندی ژاڵە بە دووری 10کم لە خوارووی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی.